AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ٠٩:٠٥

مێهر لێکیدایەوە؛

پڕۆژەی تیرۆر و ئێستاش ڕووخاندنی هەواڵنێرەکانی غەززە؛ ئامانجی نتانیاهۆ چییە؟

پڕۆژەی تیرۆر و ئێستاش ڕووخاندنی هەواڵنێرەکانی غەززە؛ ئامانجی نتانیاهۆ چییە؟

پڕۆژەی دروست کردنی پیلان بۆ خاوەن میدیاکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، پیلانێک بۆ ڕەوایی دان بە شەهادەتی 126 هەواڵنێر، شاردنەوەی شەهادەتی 28 هەزار فەلەستینی و ئێستاش دروست کردنی بەستێن بۆ داگیرکردنی رەفحە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل لە شەڕی غەززە هاوکات کوشتنی نامرۆڤانەی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل، تیرۆری هەواڵنێرانیشی بە ئامانجی کپ کردنی دەنگی ئەوان خستووەتە نێو بەرنامەوە.

لەم دواییەدا ئێفیخای ئەدرعی وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل پاگەندەی کردووە کە یەکێک لە هەواڵنێرەکانی کەناڵی ئەلجەزیرە بە ناوی محەمەد سەمیر محەمەد وشاح وەکوو فەرماندەی حەماس لە کەرتی غەززە چالاکی دەکات بەڵام هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندە بوونی نییە.

ئیسرائیل هەروەها پێشتر پاگەندەی کردبوو کە دوو هەواڵنێری دیکەی ئەلجەزیرە بە ناوەکانی حەمزە دحدوح و مستەفا سورەیا ئەندامی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و جەهادی ئیسلامین کە هەردوویان لە هیرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە شەهید بوون.

بەڵام ئەوەی کە ئیسرائیل لە مەیدانی غەززە دەترسێنێت، هەواڵنێرەکانی سەر بە بەرخۆدان نییە بەڵکوو دەنگی ئەوان بۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان و کۆمەڵکوژی ئیسرائیلییەکانە.

تیرۆری شیرین ئەبووعاقیلە هەواڵنێری فەلەستینی ئەمریکی کەناڵی ئەلجەزیرە لە گوڵانی ساڵی ڕابردووش مۆرێکە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە کە هیچ هەواڵنێرێک بۆ ڕووماڵ کردنی ڕووداوە مەیدانییەکانی غەززە گیانی ئەمن نییە.

هەروەها لە هەمان ساڵ غفران هاروون و لە ساڵی 2018 ئەحمەد ئوبوو حسێن لە کەمپی جبالیە شەهید کران.

جگە لە ئەوان سیمونە کاملی هەواڵنێری ئیتالیایی لە بوردمانی کەرتی غەززە شەهید کرا

بە گوێرەی ئامارەی وەزارەتی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە ئینتفازەی دووهەمەوە لە ساڵی 2000 تا گوڵانی ساڵێ ڕابردوو 45 ڕۆژنامەڤان لەلایەن ئیسرائیلەوە شەهید بوون.

ئەوە تەنیا مێدیاکارەکان نییە کە لە ئەو بارەوە دەبنە قوربانی بەڵکوو ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کار بۆ ئاوارەکانی فەلەستین واتا ئانراوش بە ئەوە تاوانبار دەکرێن.

ئیسرائیل بە ئەو تاونابار کردنە دەیەوێت سەرەنجەکان لەسەر کوشتنی 28 هەزار کەسی بێ تاوان هەلبگرێت و بە لاڕێدا ببات.

News ID 49076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha