بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ ناوی ئەندامانی ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی ئافرەتان لە پێشبڕکێیەکانی ڕاکردنی نێو هۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیا دیاری کرا.
زەهرا نەبی زادە، زەینەب مووسەوی، جەمیلە سێفی و پەرەستوو ئەحمەدی وەک ڕاهێنەر لە ستافی تەکنیکی تیپی ئێران لە یارییەکانی ناوهۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیاش ئامادە دەبن.
"پەرەستوو ئەحمەدی" ژنێکی کوردستانیە کە بە ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی وەرزشی ئێران وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی وەرزشی ناوهۆڵی ئێران ناسێندرا.
یازدەهەمین پێشبڕکێی وەرزشی نێو هۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیا لە 28-30 ڕێبەندانی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.
Your Comment