AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١ ١١:٥٩

دۆسیەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی مێهرەوە 2؛

چاکسازی دەستوور و یاسای هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی

چاکسازی دەستوور و یاسای هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی

هەر ئەو جۆرە کە لە 45 ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە دەستووردا چاکسازی کراوە، یاساکانی هەڵبژاردنیش لە سەرۆک کۆمارییەوە تا مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەردەوام بە پێ پێداویستی چاکسازی تێدا کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:دەستوور لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بە پێ پێویست گۆڕانکاری تێدا دەکرێت ، دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357 دەستووری کۆماری ئیسلامیش بە پێ پێویست گۆڕاناکری تێدا کراوە.

ئاوڕدانەوە و چاکسازی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران

دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە گشت پرسی 11 و 12 ی سەرماوەزی ساڵی 1358 لەلایەن گەلەوە پشت ڕاست کرایەوە، جارێکی دیکە لە ساڵی 1368 بە فەرمانی ئیمام خومەینی گۆڕانکاری تێدا ئەنجام درا و لە گشت پرسی گەلاوێژی هەمان ساڵدا، لەلایەن گەلەوە پشت ڕاست کرایەوە.

دوو ڕوانینی جیاواز بە چاکسازی

  1. ئاوڕدانەوەی گشتی: لە هەندێک لە وڵاتەکان وەکوو سویسڕا، ئیسپانیا و کۆریای باشووری، گۆڕانکاری لە دەستوور قبووڵ کراوە ە ئەگەر خەڵک بیانەوێت، دەتوانن بە گشتی دەستووری وڵاتەکەیان ئاوڕ لێبدەنەوە؛ ئاوڕدانەوەی گشتی دەستوور ئەگەرچی لە هەندێک لە یاساکاندا بە فەرمی دەناسرێت بەڵام تا ئێستا لە هیچ وڵاتێکدا لە کردەوەدا ئەنجام نەدراوە.
  2. ئاوڕدانەوەی ورد: لە ئاوڕدانەوەی ورددا، ئاستی ئاوڕدانەوەکە سنووردارە و ناتوانێت هەموو لایەنەکانی بگرێتەوە و هەندێک لایەنی بابەتەکە ئەوەندە بنەڕەتییە و پێگەی تایبەتی هەیە لە یەکگرتوویی ئەندامانی کۆمەڵگای سیاسی کە گۆرانکاری تێدا ناکرێت. ئەو جۆرە ئاوڕدانەوە لە دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرچاو گیراوە کە نموونەیەکی لە دەستووری هەڵبژاردنەکان دەبینرێت.

چاکسازی و ئاوڕدانەوە لە دەستووری هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

هەر ئەو جۆرە کە لە 45 ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە دەستووردا چاکسازی کراوە، یاساکانی هەڵبژاردنیش لە سەرۆک کۆمارییەوە تا مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەردەوام بە پێ پێداویستی چاکسازی تێدا کراوە.

یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران پەسەند کراوی 1364.4.5 ە کە تا ئێستا سێ جار گۆڕانکاری تێدا کراوە. یەکەمیان لە ڕێکەوتی 1364.8.25 و دووهەم و سێهەم جاریش لە 1372.1.17 و 1372.28 واتا لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی شەشەمین خولی سەرۆ کۆماری. هەروەها ئاییننامەی جێبەجێ کردنی ئەو یاسایەش کە یەکەم جار لە ڕێکەوتی 1364.4.16 لەلایەن کابینەی وەزیرانەوە پەسەند کرابوو، دوو جار لە ڕێکەوتەکانی 1372.2.1 و 1372.2.22 چاکسازی تێدا کرا.

هەروەها یاسای هەڵبژاردنی مەجلیسیش گۆڕاناکری تێدا کراوە.

بۆ نموونە ئەمساڵ نوینەرانی مەجلیس، گەڵاڵەی 57 بڕگەیی چاکسازی یاسای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسیان بە لەبەرچاو گرتنی سیاسەتە گشتییەکانی هەڵبژاردنی ڕاگەیێندراو لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە پەسەند کرد کە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بە ئەو یاسا نوێیە بەڕێوە دەچێت.

لە یاسا نوێیەکەدا لە قۆناغی ناونووسیدا پێنج ساڵ پێشینەی جێبەجێ کاری، پەروەردەیی ، داڕشتن و لێکۆڵینەوەیی کەسەکان لابراوە و پێنج ساڵ پێشینەی پێویستی بەربژێری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم مەرجی نوێ زیاد کراوە.

جگە لە ئەوە، یاسای ڕوونکاری و چاوەدێری بەسەر دابینی دارایی چالاکی هەڵبژاردنەکان بە ئەو یاسایە زیاد کراوە.

News ID 48979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha