AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٦ ١٥:٣٧

کوژرانی شەش شەڕڤانی هەسەدە لە دەیرەزوور

کوژرانی شەش شەڕڤانی هەسەدە لە دەیرەزوور

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌واندا له‌ دێره‌زور، شه‌ش شه‌ڕڤانیان کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شه‌وی دوشه‌ممه‌ ئه‌كادیمیایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی هەسەدە له‌ مه‌یدانی له‌ كێڵگه‌ی عومه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج.

گروپی مقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی كێڵگه‌ی عومه‌ری له‌ئه‌ستۆ گرتوه‌ و باسی له‌وه‌شكردوه‌، بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له‌ سوۆریا كردۆته‌ ئامانج.

News ID 48956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha