AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٥ ١٦:١٤

شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی:

ئەوانەی دژی ئۆپراسیۆنەکەی ئێران هاواریان دەکرد بۆچی بەرامبەر ئەمریکا بێدەنگن

ئەوانەی دژی ئۆپراسیۆنەکەی ئێران هاواریان دەکرد بۆچی بەرامبەر ئەمریکا بێدەنگن

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێڕاقی لە هەڵسوکەوتی ناوەندە سیاسییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی ئێران لە هەولێر و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشی شەعبی ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حازم ئەلباوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق وتی: کاتێک کە ماوەیێک لەمەوپێش هەولێر کرایە ئامانج هەندێک کەس هات و هاواری زۆریان ڕێکخست بەڵام لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەرناوچەی عەکاشات لە پارێزگای ئەنبار و کردنە ئامانجی هێزەکانی حەشدی شەعبی بێدەنگیان ڕاگرتووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هات و هاوارە دوای کردنە ئامانجی هەولێر و داواکارییەکان لە حکومەت بۆ داخستنی سنوورەکانی ئێران و ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ تاران و بچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە و هەروەها نێودەوڵەتی کردنەوەی پرسەکە و سکاڵا لە لای ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان زیادی کرد بەڵام سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا ئاوە شتێکمان نەبینی.

ئەلباوی زیادی کرد: ئەو ستانداردە دووفاقەییە نیشاندەری بوونی مرۆڤی نەخۆشە کە فریوی کەسانی فێڵبازیان خواردووە و لە سەر تەپڵی خێڵەکی لەژێر ناوی سەروەریی نەتەوەیی دەکوتن.

News Code 48936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha