بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە دەرئەنجامی هەوڵ و نووسینی سەید یونس هاشمییە. ناوبراو لە بنەڕەتدا خەڵکی کرماشانە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە لە خوڕەمشار نیشتەجێیە و لە بواری شێعر و مۆسیقای کوردیدا کار دەکات.
لەم کتێبەدا سیدیۆنس هاشمی نوتاسیۆن و تێکستی ٢٠ گۆرانی و مێلۆدی کوردی نووسیوەتەوە، کە لەسەر بنەمای شیعرەکانی شاکە و خان مەنسور، پەرتۆ کرماشانی، نورموراد ڕەزایی و یونس هاشمی وەرگیراون.
Your Comment