بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی تاران کە لە 3 ڕێبەندان بەڕێوەچووبوو، بڵاو کرایەوە.
لە دەقی ئەو قسانەدا هاتووە: تێکەڵ بوون لە ناو فەرهەنگی کفر و ئیستکباردا لە پێش پالەوییەکانەوە دەستی پێکرد و لە ناو کۆمەڵگا ئەو فەرهەنگە پەرەی سەند کە بنەماکەی دژایەتی ئیسلام، دژایەتی سەربەخۆیی، دژایەتی باڵاپۆش، دژایەتی تازەیەباری و ڕۆحانیەت بوو.
هەروەها هاتووە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویانە: بەڕاستی خودا ڕوحمی کرد و شۆڕشی گەلانی ئێران ڕووی دا ئەگینا دۆخی وڵات زۆر خراپتر دەبوو و شوناسی گەلی ئێران و بوونی ئێران و مێژووی ئێران خەریک بوو لەناو دەچوو.
هەروەها هاتووە: ئەوانەش کە لە شۆڕشی ئیسلامیدا شەهید بوون لە ڕێگایەکدا بوو کە بووە هۆی زیندوو بوونەوەی ئیسلام.
ڕێبەری جەختیان کردووە: تاران ئەبێ بە ناسنامەی شۆڕشگێڕی بۆ بەرەی گەنجان بناسرێت.
Your Comment