AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٧ ١٢:٤١

شرۆڤەکاری سیاسی عێڕاق:

دەبێ هێزەکانی ئەمریکا بە زۆرەملێ لە عێراق دەربکرێن

دەبێ هێزەکانی ئەمریکا بە زۆرەملێ لە عێراق دەربکرێن

شرۆڤەکاری سیاسی عێڕاق جەختی کرد کە داگیرکەرانی ئەمریکی جێگیر لە ئەو وڵاتە تەنیا زمانی زۆر تێدەگەن و سیناریۆی ساڵی 2011 بە هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدان دووپات دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق وتی کە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە عێڕاق گۆڕانکارییەکانی پێش 2011 وەبیر دەهێنێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ساڵەدا ئێمە ئۆپراسیۆنی تایبەتمان لە دژی هێزەکانی داگیرکەر بۆ دەرکردنیان لە عێڕاقمان بینی. هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران پێش ساڵی 2011 بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان لە عێراق بچنە دەرەوە. کەواتە دەرکەوت کە داگیرکەران تەنیا زمانی زۆر تێدەگەن.

عەکیلی زیادی کرد: دانوستانی لایەنی ئەمریکی دوای هاتنە مەیندای لۆژیکی زۆر و کردنە ئاامنجی بەرژەوەندییەکانیان لە عێڕاق و بنکە سەربازییەکانی داگیرکەرەکان دێتە ئاراوە. ئەبێ گوشارەکان لەسەر داگیرکەران درێژە بدرێت تا ئەوان بۆ چوونە دەرەوە لە عێڕاق بێنە سەر کورسی دانوستان.

News Code 48828

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha