AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٦ ٠٧:٤٨

ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد

یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکەکانی لە هەولێر

یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکەکانی لە هەولێر

دوو بەرپرسی ئەمریکا رایگەیاند کە هیچ بنکە و بارەگایەکی ئەمەریکا لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر نەکراوەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دووبەرپرسەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی ئەمشەوی هەولێردا هیچ بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا نەکراوەتە ئامانج و هیچ موشەکێکیش ئامانجەکانی نە پێکاوە.
ئەو دوو بەرپرسە پاگەندەی ئەوەشی کردووە، هیچ سەربازێکی ئەمریکا بریندارنەبووە لە هیرشەکانی خوارووی عێراق وهەولێر.

هاوکات ئەوەشی خستەروو، موشەکێکیش ئاراستەی ناوەندێکی هەواڵگری کوردستان کراوە لە هەولێر بەڵام هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

News ID 48700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha