بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری ناسراوو دیاری کوردستانی تورکیا و سەرۆکی پێشوی گه‌وره شاره‌وانى ماردین بڕیاریداوه بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئاداری ئەمساڵ، خۆى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیى.
ئەم بڕیاره‌ى ئه‌حمه‌د تورك دواى ئه‌وه دێت، لەهەڵبژاردنی ناوخۆیى پارتی یەکسانیو دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەماردین نەیتوانیوە لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كه‌دا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت‌و هەڵبژاردنەکە كه‌وتبووه گەڕی دووەمه‌وه.
ڕۆژی شەممە 13ی کانونی دوەمی 2024 هەڵبژاردنی نێوخۆیی دەم پارتی لە 10 پارێزگا‌و شارۆچکەکانی بەرێوەچوو، بەشێکی زۆری هەڵبژاردنەکان بۆ گەڕی دوەم مانه‌وه و هیچ كاندیدێك له‌گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ده‌رنه‌چووه.
Your Comment