AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢١ ١٥:٠٥

ساڵح موسلێم:

تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی جارانی نەماوە

تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی جارانی نەماوە

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی پرسی کورد لە تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی خۆی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە ڕایگەیاند کە تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی خۆی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە.

ساڵح موسلێم بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بەهۆی شێوەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد بە شێوەیەکی بەرچاو شوێنگەی سیاسی و جوگرافیایی خۆی لەدەست دەدات، وتی: تورکیا بەهۆی سیاسەتەکانی لە دژی کورد لاوازتر دەبێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە دەزانین پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە و تا کاتێک کە ئەو کێشە چارەسەر نەبێت تورکیا هەرگیز سەقام ناگرێت.

News ID 48636

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha