AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٠ ١٤:٣١

ڕاوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی:

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە و بەردەوام دەبن

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە و بەردەوام دەبن

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم وتی: ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن و خۆشیان باسیان لەوە کردووە کە لە عێراق دەمێننەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێم بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی وتی: "کەمکردنەوەی بەشە بودجەی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە، ھیچ پەیوەندییەکی بە چاکسازییەوە نییە".

وتیشی :"پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و بەپێی بەرنامەی دیاریکراو بە بێ دواکەوتن پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی خشتەی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت و ھێزەکان یەک دەخرێن و فیرقەیەک لە تەواوبووندایە و ئەوەی دیکەش کاری تێدا دەکرێت".

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بابەکر زێباری وتی "ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن و خۆشیان باسیان لەوە کرد کە لە عێراق دەمێننەوە و بەردەوام دەبن".

وتیشی "پێویستە ئەو ھێزانە لە عێراق بمێننەوە ، چونکە جارێ عێراق پێویستی بە ھێزی ھاوپەیمانان ھەیە"

News ID 48628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha