AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٠ ١٧:٠٤

ڕێبەری ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهید سولەیمانی:

گرینگترین ڕۆڵ و خزمەتی  شەهید سولەیمانی، بووژانەوەی بەرخۆدانە

گرینگترین ڕۆڵ و خزمەتی  شەهید سولەیمانی، بووژانەوەی بەرخۆدانە

ڕێبەری ئێران پەرەسەندنی زیادتر لە ڕابردووی ناو و یاد و تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانیی بەهۆی ئیخلاسی ناوبراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕێبەری ئێران پەرەسەندنی زیادتر لە ڕابردووی ناو و یاد و تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانیی بەهۆی ئیخلاسی ناوبراو وەسف کرد و جەختی کرد: گرینگترین ڕۆڵ و خزمەتی ئەو شەهیدە پایەبەرزە، بووژانەوەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری بنەماڵەی شەهید سەردار سولەیمانی ، پەرەسەندنی زیاتر لە ڕابردووی ناو و یاد و تایبەتمەندییەکانی ئەو شەهیدەی بە هۆی ئیخلاسی شەهید سولەیمانی وەسف کرد و جەختی کرد: گرینگترین ڕۆڵ و خزمەتی ئەو شەهیدە پایەبەرزە، بووژانەوەی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بووە.

ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەرخۆدانی نزیک بە سێ مانگەی غەززە بەهۆی بوونی بەرەی بەرخۆدانە، وتیان: شەهید سولەیمانی بۆ بووژانەوەی بەرەی بەرخۆدان هەوڵی زۆری دا و ئەو کارەی بە هەمان ئیخلاس و لۆژیک و ئەخلاقەوە بردە پێشەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ڕێزلێنان لە هەوڵەکانی سەردار قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپا زیادی کرد: ئەبێ هێڵی تۆکمە کردنەوەی بەرخۆدان هەر درێژەی هەبێت

News ID 48523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha