AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٩ ٢٠:١٨

دۆسیەی شەهیدی قودس (2)

سەردار سولەیمانی داهێنەری هێڵی بەرخۆدان لە فەلەستین تا سەنعا بوو

سەردار سولەیمانی داهێنەری هێڵی بەرخۆدان لە فەلەستین تا سەنعا بوو

قاسم سەلمان ئەلعەبودی، نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی، شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی بە داهێنەری هێڵی بەرخۆدان لە فەلەستین تا سەنعا وەسف دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی:جەماوەری شەھید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە نێو گەلانی ناوچەکەدا بە باشی لە دوای شەهید بوونی و لە ڕێوڕەسمی پرسەی میلۆنی ئەم شەھیدە و ھەڤاڵانی لە ئێران و عێراقدا بە باشی بینرا.

شەهید سەردار سولەیمانی لە چاوی گەلی عێراق و دەسەڵاتدارانی سیاسی و ڕۆشنبیران و نووسەراندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و ئەم فەرماندە گەورەیەی بەرخۆدان بە ڕزگارکەری خۆیان لە پڕۆژەی داعشی ئەمریکی و زایۆنیستی دەزانن.

قاسم سەلمان ئەلعەبودی، نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقییە، ئەندامی مەجلیس و کۆمەڵەی شارەزایانی سیاسی عێراقە کە لە کەناڵە تەلەفزیۆنییە جیاوازەکاندا چەندین بابەت و چاوپێکەوتنی هەیە. لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی مێهر، باسی لە ڕۆڵی سەرەکی شەهید سولەیمانی لە دۆزی فەلەستین و بەرگری لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین کرد.

وەک بۆ هەموو لایەک ڕوونە، شەهید سەردار سولەیمانی لە بەرگریکردن لە پرسی فەلەستین، پێگەیەکی تایبەتی هەبوو و لە هەمان کاتدا هەوڵی یارمەتیدانی گەلانی دیکەی ناوچەکەی وەک عێراق و سووریای دەدا لە بواری پاراستنی یەکپارچەیی و بەرگری لە خاکی موسڵمانەکان. ڕای ئێوە چییە لەسەر کارەکانی شەهید سولەیمانی لە ناوچەکەدا بە گرنگیدان بە قودس و بەرگری دۆزی فەلەستین ؟
چاودێرانی سیاسی و ناوچەیی بە باشی ئاگاداری ناوەندییەتی دۆزی فەلەستینن لە هزری شەهید سولەیمانی (خوا لێی ڕازی بێت) و ئەمە بابەتێکی نهێنی نییە.
شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی لە بواری گواستنەوەی ئینتیفازەی فەلەستینی لە زمانی بەردەوە بۆ زمانی مووشەک و تەکنیکی سەربازی، هەوڵی زۆری دا. تا ئەو پێشکەوتنانە بگاتە کەتیبە قارەمانەکانی ئەلقەسام.
ستراتێژی میحوەری بەرخۆدانی ئیسلامی لەسەر پشتیوانیکردن لە ستەملێکراوان لە وڵاتانی جیاجیای ئیسلامی دامەزراوە کە دیارترینیان میحوەری بەرخۆدانی فەلەستینە لە دژی داگیرکاریی زایۆنیستی.
پرسی فەلەستین هەمیشە لە کارنامەی شەهید سولەیمانی (د.خ)دا بوو و ماندوونەناسانە شانبەشانی سەرکردەکانی میحوەری ئیسلامی لە وڵاتانی دیکەدا کاریان دەکرد.
شەهید سەردار سولەیمانی لە کات و شوێنێک کە هێڵەکانی ململانێی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کێشابوو، ئامادەییەکی دیار و سەرنجڕاکێشی هەبوو و هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپی تاوانبار لە فڕۆکەخانەی بەغدا کردیە ئامانج، هەمیشە بە پیاوی نەبینراو ناویان دەبرد. و پیاوی سێبەریان بانگ کرد.
لە ڕاستیدا شەهید سەردار سولەیمانی هەوڵی دا پشتیوانی لە میحوەری بەرخۆدان لە سەنعا تا باشووری لوبنان و عێراق و سوریا و فەلەستین بکات.
دوای چوار ساڵ بەسەر شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی، سەرکردەی بەرەی خۆڕاگری، ئەمڕۆ شاهیدی دەستکەوتەکانی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستینین لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، چۆن ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەڵدەسەنگێنن؟
ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، ئەم حەماسە مێژووییە کە کەتیبەکانی ئەلقەسام دروستیان کرد، زایۆنیستەکانی زەلیل کردووە و لە دوای خودای مەزن ئەم شەرەفە قەرزاری شەهید سەردار سولەیمانی ئەم سەربازە بەڕێزەی ویلایەتن.
شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بە تەیارکردنی فەلەستینییەکان بۆ میحوەری ڕۆژئاوا و زایۆنیست تەحەدایەکی گەورەی لە ناوچەکەدا دروست کرد. ئەم شەهیدە بەڕێزە تەکنەلۆژیای مووشەکی بۆ فەلەستینی داگیرکراو و شەڕڤانانی فەلەستینی گواستەوە وەک گەورەترین تەحەدا بۆ خۆبەزلزانینی ڕۆژئاوا لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و فەلەستینیەکانی لەم بوارەدا تەیار کرد. بۆیە ئەمڕۆ شاهیدی سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینین لە ئۆپەراسیۆنی ئەقسا.

News Code 48502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha