AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ١٤:١٠

کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پەڕینەوە لە دەرکردنی بەیاننامە، ڕێگری بکەن لە کوشتوبڕی فەلەستینیەکان

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پەڕینەوە لە دەرکردنی بەیاننامە، ڕێگری بکەن لە کوشتوبڕی فەلەستینیەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جێژنی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای لە هەموو خەڵکی جیهان بەتایبەتی مەسێحییەکانی فەلەستین پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگای داخە کە ئیسرائیل لە ئەم ڕۆژانەشدا، دەست لە جەنایەت هەڵناگرێت و درێژە دەداتە کوشتوبڕ لە غەززە، لە شەوی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا وێنەی خەمناکمان لە کوشتوبڕی فەلەستینییەکان بینی و ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە بوردمانی ئەم دواییە زیاتر لە 70 کەسی بە یەکجارەکی کوشتووە.

کەنعانی درێژەی دا: ئەو جەنایەتە، نیشانی دا کە ئیسرائیل پابەندی هیچ یەکە لە ئایین و یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان نیە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پەڕینەوە لە قۆناغی دەرکردنی بەیاننامە، هەوڵی کردەیی بۆ ڕێگری لە کوشتوبڕی خەڵکی فەلەستین بدات.

ئێران لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێک کەم کاری ناکات

کەنعانی سەبارەت بە بەیاننامەی ئەم دواییە لەسەر سێ دوورگەکەی ئێران زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو بارەوە ناڕەزایەتی خۆی ڕاگەیاندووە و بەندەکانی ئەو بەیاننامە ڕەت دەکاتەوە؛ ئێران لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی لەگەل هیچ لایەکێک کەم کاری ناکات؛ هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لە ئەو بارەوە ئەنجام دراوە.

ناوبراو هەروەها لەسەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە عێڕاقیش وتی: ئەو بابەتە، بابەتێکی ناوخۆیی عێڕاقە و پێوەندی بە ئێمەوە نییە؛ عێراق سەقامگیر و ئەمنە و خەڵک لە چوارچێوەی میکانیزمەکان لە عێڕاق لە ڕەتوی خەڵک سالاری لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کرد.

News ID 48450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha