بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بنکەکانی دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە و زیاتر له 53 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌هه‌ولێر 15 هەزار و 492 چەکدار و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیەو 12 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە 36 وێستگە لەخۆدەگرێت، هەروەها پێنج هەزارو 23 ئاوارە لەهەولێر مافی دەنگدانیان هەیەو 7 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوەو 13 وێستگە لەخۆدەگرێت.
هەروەها، لەسنورى پارێزگای سلێمانیش 23 هەزارو 402 دەنگدەر لەهێزە چەکدارو ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، لە 15 بنکەی دەنگدان کە 56 وێستگە لەخۆدەگرێت، هه‌روه‌ها سێ هەزارو 815 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە پێنج بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە 11 وێستگە لە خۆدەگرێت.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، لەسنورى پارێزگای دهۆک 14 هەزارو 788 دەنگدەرى تایبه‌ت دەتوانن لە 11 بنکە دەنگبدەن کە پێکهاتوە لە 35 وێستگە، هاوكات 39 هەزارو 422 ئاوارەش لەو پارێزگایە مافی دەنگدانیان هەیە 23 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە کە 96 وێستگە لەخۆدەگرێت.
18ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئەمڕۆ16ى 12ى 2023 دەنگدانی تایبەت له‌كاتژمێر 7ى به‌یانیه‌وه ده‌ستى پێكردوه‌و بڕیاروایه تاوه‌كوو کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامبێت.
Your Comment