بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم محەمەد جەعفەر وتی: دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان واتا پارتی و یەکێتی بودجە لە بەغدا وەردەگرن و لە نێوان خۆیاندا دابەشی دەکەن و بڕێکی زۆر لە ئەو بودجەیەش دەنێرنە وڵاتانی ئەورووپی و وڵاتانی دیکە.
ئەو نوێنەرە تورکمانیە زیادی کرد: ئەبێ بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات و نەیداتە دەستی هەولێر و ڕێگری بکرێت لە ناردنی ئەو بودجە بۆ دەرەوەی عێراق لەلایەن ئەو دوو پارتەوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی: زۆربەی بانکەکان لەوانە بانکەکانی ئیسرائیل لە هەرێم چالاکن بەڵام کاتێک کە باس لە کردنەوەی لقێک لە بانکەکانی بەغدا لە هەرێم دەکرێت، هەولێر دژایەتی دەکات.
Your Comment