بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد باقری، لە دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاماژە بە هاوبەشی ئایینی، فەرهەنگی و مێژووییەکانی ئێران و عێراق وتی: هەڵوێستە ژیرانە و بوێرانەکەی حکوومەتی عێراق و بەڕێزتان سەبارەت بە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە زۆر بەنرخن و شایەنی ئەوەن کە پێزانینیان هەبێت.
وێڕای سوپاسکردنی بەدواداچوون و فەرمانی یەکلاکەرەوەی حکومەتی عێراق بۆ داماڵینی چەک و دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی دژە شۆڕش لە هەرێمی عێراق، کە بە داڕشتن و واژۆکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکە کۆتایی پێهات، وتی: پرۆسەی چەکداماڵینی ئەم گرووپانە بە جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بوونی هێزە بیانییەکان بەتایبەت ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بە هۆکارێکی گرنگی نائەمنی و ناسەقامگیری زانی و ڕایگەیاند: ئاسایش لە ناوچەکە تەنیا بە یەکڕیزی وڵاتانی دراوسێ مومکینە.
هەروەها پرسی فەلەستین بە گرینگترین پرسی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی ناوبرد و زیادی کرد: ئۆپەراسیۆنی زۆر گرنگ و ستراتژیکی گەردەلولی ئەقسا بناغە لەرزۆکەکانی ڕژێمی زایۆنی هەژاند.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی هەڵوێستی حکومەت و گەلی ئێرانی کرد سەبارەت بە شەڕی غەززە و وتی: لە ڕاستیدا ئەم شەڕە بە ڕوونی هەڵوێستی وڵاتان دیاری کرد و ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل ڕاستی خۆی نیشان دا .
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵات و هێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بوارەکانی بەرگری، ئاسایش و مووشەک بە جێگای شانازی زانی.
ئاماژەی بەوەدا کە: هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق، وێڕای بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا، پێویستە لە ڕێگەی هاوکاری و کارلێکی دوولایەنە، پرسەکانی پەیوەست بە گرووپەکانی جێگیر لە کوردستانی عێراق چارەسەر بکەن.
Your Comment