AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١ ٠٩:٤٤

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

گوندی سەرەنج ڕاکێشی کەندوان ، شوێنێکی گەشتیاری تایبەت لە تەبرێز

گوندی سەرەنج ڕاکێشی کەندوان ، شوێنێکی گەشتیاری تایبەت لە تەبرێز

گوندی کەندوان گوندێکی تایبەت لە بواری نەژیارڤانییە کە مێژووی 7000 ساڵەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،ناوبانگی سەرەکی گوندەکە بە بۆنەی خانووگەلێکە کە وەکوو هێلانەی هەنگ لە ناو دڵی کێوە گڕکانییەکانی سەهەند چێ کراوە. گوندەکە تەنیا 48 کیلۆمەتر بە ناوەندی شاری تەبرێزەوە دوورە و زیاتر لە 7000 ساڵ مێژووی هەیە.

و بە بۆنەی شێوەی نەژیارڤانییە تایبەتەکەیەوە لە لیسی ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.
زۆر کەس ئەو گوندە لەگەڵ کاپادوکیەی تورکیا بەراورد دەکەن بەڵام جیاوازی سەرەکی ئەو دوو گوندە ئەوەیە کە کاپادوکیه هیچ کەسی تێدا ژیان ناکات بەڵام کەندوان نزیک بە 117 بنەماڵەی لە خۆدا جێ کردووەتەوە.

گوندی سەرەنج ڕاکێشی کەندوان ، شوێنێکی گەشتیاری تایبەت لە تەبرێز

گوندی کەندوان لە شاری ئێسکۆ هەڵکەوتووە.
ماڵە هێلانە هەنگی و کەلە قەندییەکانی ئەو گوندە لە ناو دڵی کێودا جێی گرتووە و بەتواوەتی بە شێوەی سروشتی و بە بێ دەستێوەردانی مرۆڤ چێ بووە و هەر وەک ماڵەکانی وەکوو هێلانەی هەنگە، سەوقاتی سەرەکی گوندەکەش هەنگوێنە.

گوندی سەرەنج ڕاکێشی کەندوان ، شوێنێکی گەشتیاری تایبەت لە تەبرێز

ئەو گوندە لە 15 ی گوڵانی ساڵی 1376 بە ژمارەی 1857 لە لیستی ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کرا و لە وەرزی هاوین و بەهاردا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری دەرەکی وەردەگرێت.
هەروەها ئاوی گوندی کەندوان پڕە مادەی کانگایی و بۆ نەخۆشینی گەدە زۆر باش و دەرمانییە.
هەر ەک ئاماژەی پێدرا سەقاتی سەرەکی ئەو گوندە هەنگوینە بەڵام جگە لە ئەوە کەرەی خۆماڵی، وشکەبار، گوێز و بادام و دۆشاو، بەهارات و پیشەی دەستی لە سوقاتەکانی دیکەی گوندەکەیە.
بە پێ یەکێک لە چیرۆکەکان لە سەدەی حەوتی کۆچیدا دانیشتووانی گوندێک بە ناوی حیلەوەر ، کە لە دوو کیلۆمەتری کەندوانە، یەکەم کەسانێک بوون کە پێیان نایە ئەو گوندە.
کێوە کەلە قەندییەکانی کەندوان بەهۆی چالاکی کێوی گڕکانی سەهەندەوە پێک هاتوون.
News ID 47770

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha