بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڕەزا پوورزەهبی سەرلەبەیانی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵدەریی مێهر ڕایگەیاند: کوردستان لە باری فەرهەنگییەوە دەوڵەمەندە و خاوەن هونەرمەند و نووسەری زۆر باشە بەڵام گۆڤارێکی نییە و ئەو بۆشاییە لە پارێزگا هەست پێدەکرێت.
جەختیشی کرد کە کەسایەتییە فەرهەنگی و ئایینیەکانی کوردستان ئەبێ لە میدیاکاندا بە خەڵک بناسرێنەوە.
بەشی کوردی هەواڵدەری مێهر لە چالاکترین بەشەکانی ئەو هەواڵدەریەیە
مەهدی ڕەحمەتی، بەڕێوەبەری گشتی هەواڵدەریی مێهر لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: هەواڵە فەرهەنگییەکانمان بەتایبەتی لەبواری سینەما زیاترین سەردانیان هەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەشی کوردی هەواڵدەریی مێهر وەکوو یەکێک لە پێنج زمانی فەرمی هەواڵدەربی مێهر، ڕایگەیاند: مێهری کوردی یەکێک لە چالاکیترین زمانەکانی ئەو مێدیایەیە و هەوالدەری مێهر تەنیا مێدیای فەرمی ئێرانە کە زمانی کوردی سۆرانیش چالاکی دەکات.
Your Comment