بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرسی پەیوەندی عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل ئەم ڕۆژانە بووەتە ڕۆژەڤی ناوچەکە و جیهانیش ، هەندێ هەواڵ باس لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان و نزیکبوونەوە لە ئاساییکردنی پەیوەندی دوو وڵات دەکەن.
موحەمەد بێن سەلمان جێنشینی پاشایەتی عەرەبستانی سعوودی لە دیمانە لەگەڵ فاکسنیووز وتی:عەرەبستان و ئیسرائیل ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئاسای کردنەوەی پەیوەندییەکانیان نزیک دەبنەوە.
چەند ڕۆژ پاش ئەوە بنیامین نەتەنیا هۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە دیمەنە لەگەڵ کەناڵێکی ئەمەریکی ئەم هەڵوێستەی دووپات کردەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا عەبدوڵڵا بن ڕەشید باڵیۆزی بەحرین لە ئەمریکا، وتی پرسی پەیوەندیی عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل پرسی کاتە و ناشێ ڕوو بدات.
سەفەری یەکەم وەزیرەکانی ئیسرائیل بۆ عەرەبستان وەزیری گەشتیاری و وەزیری پەیوەندییەکان هۆکارێکی پتەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم گریمانە کە دەوترێت.
سەرەڕای هەموو ئەم بابەتانە نووسەری ئەم وتارە پێی وایە لەمپەڕەکانی بەردەم پەیوەندی عەرەبستان و ئیسرائیل زۆر گەورەتر و زیاتر لەوەن کە پشتگوێ بخرێن یان لەبەرچاونەگیردرێن.
ئەم لەمپەڕانە کە دەتوانێ ڕەوتی پەیوەندی نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل شکست پێبێنێت، لە خوارەوە ئاماژەی پێدەدرێت.
۱-عەرەبستان وڵاتێکی ئیسلامییە و لە سەداسەدی دانیشتووەکانی ئەم وڵاتە موسڵمانن،سەرەڕای ئەوەی زۆربەی دانیشتووانی موسڵمانی عەرەبستان هۆگریی نەریتی مەزهەبیان هەیە و ئەم ڕاستییە ئەوان سەبارەت بە داگیرکاریی جوولەکە لە جیهانی ئیسلام و پیرۆزییەکانی فەلەستین هەستیارتر دەکات.
سعودیە پێشینەیەکی دوورودرێژ و مێژوویی هەیە لە پاڵپشتیکردنی فەلەستین و لە شەڕی ئیسرائیلیشدا تێچووی دارایی و مرۆیی زۆری لە ئەستۆ گرتووە و سەدان شەهید و برینداری پێشکەش کردووە. هەموو ئەو ڕاپرسیانەی لە سعودیە ئەنجام دراون، دژایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پشتڕاست دەکەنەوە .
لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا (کە ئەنجامەکانی لە ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیستدا بڵاوکرایەوە)، تەنها لەسەدا دووی گەنجانی سعودی پشتگیریان لە پەیوەندییەکی لەو شێوەیە کردووە. لە کاتێکدا بۆ نموونە ئەم ڕێژەیە لە ئیمارات نزیک ٧٥% بووە. بۆیە ڕازیبوون بە ئاساییکردنەوەی پنیوەندی لە هیچ پرۆسەیەکی دیموکراسیدا شانسی سەرکەوتنی نییە و تەنیا لە ڕێگەی زۆرەملێ و هێز و سەپاندنی پرۆسەی دیکتاتۆریەوە دەلوێت.
ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەزایی بەربڵاو لەسەر ئاستی فەرمی و نافەرمی لە سعوودیە و کاریگەری لەسەر نەک تەنها گەنجان و خەڵکی ئاسایی هەبێت، بەڵکو زانایان و مامۆستایانی ئایینی و تەنانەت هێزە سەربازی و ئەمنییەکانیش دەخاتە ژێرکاریگەرییەوە.
ئەم ڕاستییەش هاوشێوەی ئاشتی نادیموکراتیکانەی نێوان میسر و ئیسرائیل، دەتوانێت ئارامی و ئاسایشی سەرکردەکانی وڵات و بەتایبەتی بەرپرسانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی عەرەبستان و ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە.
۲- جگە لە ڕای گشتی عەرەبستان، ڕای گشتی لە فەلەستینیش زۆر دژی ئەم گۆرانکاریەن. هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی باڵوێزی عەرەبستان لە فەلەستین، نایف بێن بەندەر کە لەم سەفەرەدا ڕێگری لێکرا بچێتە مزگەوتی ئەقسا.ڕەنگە ئەم بڕیارە بە هۆی نیگەرانی کاردانەوەی نەرێنی و تووڕەیی نوێژخوێنانی فەلەستینی بووبێت.
3- دژایەتیی خەڵکی سعوودیە و فەلەستین و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل شتێکی نامۆ نییە و هەمیشە و لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی زایۆنیستی لە ناوچەکە هەبووە، بەڵکوو لەم کاتە تایبەتەدا و بەهۆی توندڕەوی و زیادەڕەوی حکومەتی نەتانیاهۆ، ، بە شێوەیەکی نائاسایی، دژایەتییەکی بەرفراوان بۆ ئەم ئاساییکردنەوە لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا و تەنانەت لە کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئیسرائیلیشدا هەیە.
4- دژایەتی فەلەستینییەکان بۆ هەنگاوەکانی سعوودیە بەرەو ئیسرائیل دژایەتییەکی ڕووکەش نییە، وەک لە مێژوودا بەڵگەی لەسەرە، بەڵکوو ڕەگ و ڕیشەی لە هەندێک ڕاستی مێژوویشدا هەیە، هەموو ئەمانەش ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە داننان بە ئیسرائیل و ئاشتی لەگەڵیدا نەک هەر یارمەتی فەلەستینییەکان نادات، بەڵکوو کاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر دۆخ و خەباتیان بۆ ئازادی فەلەستین هەیە و ئیسرائیل دەخاتە دۆخێکی باشترەوە بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل بکات و ئەم خاکە بە تەواوی جولەکە داگیری بکات.
5- سعوودیە ڕۆڵێکی ناوەندی لە جیهانی ئیسلامیدا دەگێڕێت. ئەم وڵاتە سەرچاوەی ئیسلامە و پیرۆزترین شوێنە ئیسلامییەکان، مەککە و مەدینە، لەم وڵاتەدا هەڵکەوتوون. گرنگی ئەو شوێنانە بەجۆرێکە کە پاشاکانی سعوودیە خزمەتکردنی ئەو شوێنانە بە گەورەترین و پڕشانازیترن نازناوی خۆیان دەزانن(خادم الحرمین الشریفین). ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە هەموو جیهانی ئیسلامیەوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی حەجدا دەچنە ئەم وڵاتە. بەم کارە پێگەی سعوودیە لە جیهانی ئیسلامیدا ڕووبەڕووی تەحەددایەکی بێ وێنە دەبێتەوە. چۆن پادشاکانی سعودیە خۆیان بە پارێزەری ئەو دوو شوێنە پیرۆز ناودەبەن، لەکاتێکدا خەریکن خیانەت لە سێیەم شوێنی پیرۆز کە مزگەوتی ئەقسایە دەکەن و دەیانەوێت بچنە دۆستایەتی حکومەتێکەوە کە زۆرترین پێشێلکاریی کردووە بەرانبەر شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان و بەنیازە مزگەوتی ئەقسا داگیر بکات.
6- ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێچەوانەی پلانی ئاشتی عەرەبییە، کە لە ساڵی 2002 لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە بەیرووت لەلایەن هەموو حکومەتە عەرەبییەکانەوە پەسەندکرا. بەپێی ئەم پلانە، وڵاتانی عەرەبی دان بە ئیسرائیلدا دەنن کاتێک ئەم ڕژێمە بە گوێرەی ڕێککەونی ساڵی ١٩٦٧ لە (کەرتی ڕۆژئاوا، غەززە و بەرزاییەکانی جۆلان) بکشێتەوە و ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بدات کە قودس پایتەختەکەی بێت.
7- ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان سعودیە و ئیسرائیل لە کاتێکدا ڕوودەدات کە فەلەستین لە یەکێک لە خراپترین بارودۆخەکانی مێژووی خۆیدایە بەهۆی سیاسەتە دڕندانە و شەڕانگێزەکانی ئیسرائیلەوە. زیاتر لە دە ساڵە کەرتی غەززە گەمارۆ دراوە بەتەواوی و خەڵکەکەی لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە دۆخێکی خراپدان. کەرتی ڕۆژئاوا ڕۆژانە کوژرانی هاووڵاتیانی فەلەستینی بە خۆوە دەبینێت. لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژراون و لانیکەم ٤١ کەسیان منداڵ یان گەنج بوون.
8- هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ حکومەتێک لە ئیسرائیل هاتۆتە سەر کار کە بچووکترین شایستەیی بۆ پەیوەندی و دانپێدانان نییە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم حکومەتە دژە عەرەبترین و دژە ئیسلامی و توندڕەوترین حکومەتە لە تەواوی مێژووی ئیسرائیلدا کە بە فەرمی هیچ مافێک بە فەلەستینییەکان نادات.
9- سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای ئیسرائیل ئەوەندە قەبووڵ نەکراوە کە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و تەنانەت جوولەکەکانی ئیسرائیلی تووڕە کردووە. نۆ مانگ تێپەڕیوە بەسەر ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی دژ بە حکومەتی نەتانیاهۆ لە ئیسرائیل. گەیشتووەتە ئاستێک کە سەربازەکان، بە کۆمەڵ واز دێنن و دەکشێنەوە. بەرپرسانی ڕۆژئاوا ئامادە نین لەگەڵ نەتانیاهۆ و وەزیرەکانی کۆببنەوە. قبووڵکردنی ناتانیاهۆ لە هەموو وڵاتێکی ڕۆژئاوادا ئێستا ناڕەزایەتی ڕای گشتی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە.
10- ئیسرائیل تەنیا کێشەی فەلەستین نییە. گرنگیدان بە ڕەهەندەکانی ئەم کێشەیە ئەوە دەردەخات کە ئیسرائیل مەترسییە بۆ هەموو ناوچەکە. دوای داگیرکردنی تەواوەتی فەلەستین، ئیسرائیل بەشێک لە خاکی هەموو دراوسێکانی داگیرکردووە، لەوانە لوبنان، سوریا، ئوردن، میسر و تەنانەت سعودیە. دورگەکانی تیران و سەنافیری سعودیە ساڵانێکی زۆرە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراون.
11- یەکێک لەو بابەتانەی کە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لە میدیاکانی سەر بە ئیسڕائیلدا زۆر ڕیکلامی بۆ دەکرێت، بڵاوکردنەوەی زانیارییە لەسەر کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم ئاشتییە لە ناوچەکەدا. بەڵام دۆخی ئێستای ئەو وڵاتانە و ئاستی ڕازیبوونی خەڵکەکەی لە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل باشترین پێوەرە بۆ حوکمدان لەسەر ئەم بەڵێنە پووچ و فریودەرانە. کام وڵاتی عەرەبی یان ئیسلامی بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل خۆشگوزەرانی و سەروەت و سامان و ئاسایشی بەدەستهێنا؟
12- جگە لەو ئاستەنگانەی سەرەوە، ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، میراتی گەورەی شا فەیسەڵ، پاشای کۆچکردوو و خۆشەویستی سعوودیە دەخاتە مەترسییەوە. فەیسەڵ بەناوبانگترین پاشای سعودیە لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا، کە بە سیاسەتی چارەنووسساز و بەرپرسیارانەی خۆی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین و گەلانی دیکەی موسڵمان، شکۆیەکی زۆری بۆ بنەماڵەی ئالی سعوود دەستەبەر کرد.
13. لە ڕابردوودا پێش ئاشتەوایی نێوان ئێران و عەرەبستان، نزیکی لە ئیسرائیل پاساوێکی دیاریکراوی هەبوو. بەرپرسانی سعودیە باسیان لە مەترسی ئێران و سیاسەتەکانی دەکرد و بە هۆکارێک ناویان دەبرد بۆ نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم وڵاتە بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ مەترسی هاوبەش کە ئێرانە. بەڵام ئێستا کە ئێران و سعودیە ئاشتبوونەتەوە و خەریکی چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەی یەکترن، ئەم پاساوهێنانەوە بێ بنەمایە.
ئەوەی لەم نووسەراوەیەدا باس کرا بەشێکە لەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم بڕیاردەرانی سعودیە و بڕیاری نزیکبوونەوەیان لە ئیسرائیل هەیە.
سەید هادی بورهانی/ کارناسی پەرسەکانی ئیسرائیل/ مامۆستای زانکۆ
Your Comment