AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٥ ١٠:٥٢

خەزعەلی:

کەرکووک شارێکی عێراقیە و کەس بۆی نییە دەستێوەردانی بکات

کەرکووک شارێکی عێراقیە و کەس بۆی نییە دەستێوەردانی بکات

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە بڵاو کردنەوەی تویتێک بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە کەرکووک کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، دوابەدوای کێشە سیاسییەکان و هەروەها پێکدادانی چەکداری لە کەرکووک کە هاوکات بووە لەگەڵ جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قووڵایی خاکی سووریا و ناوچەی ڕۆژاواییەکانی عێڕاق قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە تویتێکدا بە ئەو ڕووداوانە کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو بە هۆشداریی نیسبەت بە دەستی پشت پەردەی ناوخۆیی و دەرەکی لە ئاژاوەکانی پارێزگای کەرکووک هاوکات لەگەڵ ئەربەعین بە دەرکردنی پەیامێک ڕایگەیاند: لە شاری کەربەلاوە ڕایدەگەیێنین کە پارێزگای کەرکووک بەشێک لە عێراقە و برا تورکمانەکانیشمان هاووڵاتی عێراقین و هیچ وڵاتێک مافی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێڕاقی نییە.

News Code 47220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha