AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٥ ١٠:٢١

ئێران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ ئیدانە بکات

ئێران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ ئیدانە بکات

کۆماری ئیسلامی بە داواکاری فەرمی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کرد تا ئەو ئەنجومەنە هەوڵی قێزەونی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ ڕاشکاوانە ئیدانە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە نموونەیەکشی بۆ سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە، باس لە هێرشی تیرۆریستی شیراز دەکات.

داوای کرد: ئەنجومەنی ئاسایش لە چوارچێوەی بەڵینی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، هەوڵی قێزەونی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ ڕاشکاوانە و بە توندی ئیدانە بکات.

News ID 46980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha