AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٠ ١١:٢٤

دەڵێن ناتوانن هیچ کارێک بکەن؛

هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کوردی سووریا لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگن

هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کوردی سووریا لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگن

سەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کوردی سووریا وتوویانە لە بەرانبەر هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ناتوانن هیچ کارێک بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لەم دواییە هێرشی درۆنی بەردەوامی کردووەتە سەر هێزەکانی هەسەدە کە گیانی خەڵکی سڤیلی بەتواوەتی خستووەتە مەترسییەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بێدەنگی ڕارگتووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو هاوپەیمانییە خۆی سێ بنکەی سەربازی لە ئەو ناوچە هەیە.

ساڵح موسلێم سەبارەت بە ئەو بێدەنگییە وتوویە ئەوان ناتوانن هیچ کارێک بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا ئەنجام بدەن و ئەوە بابەتێکی نوێ نییە.

ناوبراو سەبارەت بە داوای یارمەتی کردن لە ڕووسیا و حکومەتی ناوەندی بۆ ڕاگیرانی هێرشەکانی تورکیا وتی ئێمە نە لەگەڵ ڕووسیا و نە لە گەڵ حکومەتی ناوەندی لە ئەو بارەوە هیچ پێوەندییەکمان نەبووە.

News ID 46805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha