AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٣ ٠٩:٢٠

لە عێراق بلۆکە کرابوو؛

ئەمریکا گواستنەوەی بەشێک لە پارەی ئێران بۆ عەمانی پشتڕاست کردەوە

ئەمریکا گواستنەوەی بەشێک لە پارەی ئێران بۆ عەمانی پشتڕاست کردەوە

ئەمریکا رایگەیاند کە بەشێک لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە عێراق دەگوازێتەوە بۆ عەمان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، متیۆ میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: عەمان قبووڵی کردووە کە بەڕێوەبەرایەتی بەشێک لە سەرچاوە داراییە ئازاد کراوەکانی ئێران لە عێراق بگرێتە ئەستۆ.

حەوتەی رابردوو بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند: دەوڵەتی واشنتۆن ئیزنی بە بەغدا داوە بۆ ماوەی سێ مانگ گەمارۆکانی سەر ئێران رچاو‌نەکان و پارەی کارەبا بدات.

هەڵبەت ئەم پارە لە عەمان دەبێت و ئێران تەنیا دەتوانێ بۆ کرینی کاڵای مرۆڤی و پێداویستی وەکوو دەرمان و خۆراک بەکاری بێنێت.

News ID 46720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha