AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٢ ١٥:٠٤

لە بریتانیاوە؛

بافڵ تاڵەبانی بە توندی هێرشی کردە سەر بارزانی و پارتەکەی

بافڵ تاڵەبانی بە توندی هێرشی کردە سەر بارزانی و پارتەکەی

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی کوردستان بە توندی هێرشی کردە سەر پارتی دیمۆکرات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا، لەگفتوگۆیەكدا لەخانەی بیری (چاتام هاوس) لەلەندەن ڕایگەیاند:بۆ پارتی زە‌حمەتترە مامەڵە لەگەڵ یەكێتیی نوێدا بكات، چونكە یەكێتییەكەی ئێستا یەكگرتووە.

تاڵه‌بانى ده‌ڵێت: "سلێمانی زۆر لەدوای هەولێرەوەیە لەڕووی ژێرخان، خزمەتگوزاری‌و ڕێگاوبانەوە، هاوکات عێراق لەكوردستان پێشكەوتووترە، چونكە دامەزراوەكانی بەغدا بەهێزترن‌و لەكوردستان دامەزراوە نییە، بۆ نمونە پەرلەمان‌و دادگا".

سه‌رۆكى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "بەهۆی پشتگوێ خستنی سلێمانییەوە، یەكێتی ناچاربوە خۆی پارەی چاككردنەوەی بەشە ناوخۆیی زانكۆكان بدات، ناچاربوە پارەی كۆمپانیاكان بدات بۆ پاككردنەوەی سلێمانی، هەرچەندە ئەوە ئیشی یەكێتی نییەو ئیشی حكومەتە".

لەبارەی ڕێككەوتنی گەڕانەوەی یەكێتی بۆ ناو كۆب.ونەوەكانی حكومەت، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "مەسرور بارزانی دركی بەوەكرد سیاسەتی داراییەكەی زۆرباش نییە، بۆیە بڕیاریدا بۆ بەسەنتەركردنی كۆكردنەوە و دابەشكردنی داهات، بەڵام هێشتا ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێنەكراوە، ئەمە یەكەم جارنییە یەكێتی‌و پارتی كێشەیان هەبێت، بەڵام یەكەمجارە حكومەت‌و دامەزراوە دادوەرییەكان وەك چەكێك لەدژمان بەكاردەهێنرێت".

بەوتەی سه‌رۆكى یه‌كێتى، "هەندێك تێكدەر لەناو پارتیدا هەن نایەوێت یەكێتیی‌و پارتی بگەنە ڕێككەوتن‌و هەركاتێك نزیك دەبینەوە لەڕێككەوتن، بەلێدوانێك یان كارێكی تێكدەرانە، هەموو شتێك دەگەڕیننەوە بۆ خاڵی سفر".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لەدوای كۆبوونەوەی پێشووتر بەرەوپێشچون هەبوەو نزیكبوین لەڕێككەوتن لەگەڵ پارتی، قوبادی برام تكای لێكردم وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی دواتر دابنێن، بەرلەوەی دەرفەت بدرێت دیسان دۆخەكە تێكبدرێتەوە، بەڵام لەكۆبوونەوەی دووەمدا لەكاتی پشووی نانی نیوەڕۆدا كاتێك تەلەفزیۆنمان كردۆتەوە، بینیمان سەركردایەتییەكی پارتی قسە بەیەكێتی دەڵێت، ئەوەش وایكرد كەشی كۆبوونەوەكە تێك بچێت‌و ئەندامانی شاندی یەكێتی داوای جێهێشتنی كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام من پێم باش بوە درێژە بە كۆبونەوەكە بدەین‌و تێیدا ڕەخنەی توندمان لەو لێدوانەی سەركردایەتییەكەی پارتی گرت".

كاتێكیش پرسیارێك ئاڕاستەی تاڵه‌بانى كرا لەبارەی ئەوەی كە پارتی بەوە ناسراوە كە حزبێكی مەركەزییە، بافڵ تاڵەبانی لەپرمەی پێكەنینیدا، دواتر داوای لێبوردنی كرد وتی: "وامزانی تەنها لەمێشكی خۆمدا پێكەنیوم نەك بەدەنگی بەرز".

سەرۆکی یەکێتی وتووشیەتی، "لەئێستادا دۆخی پارتی بەشێوەیەكە كە دەستی چەپ نازانێت دەستی ڕاست چی دەكات، هەركاتێك نزیكن لەڕێككەوتن كەسێك لەناو پارتیدا لێدوانیكی توند دەدات، یاخود دادگایەكی هەولێر بڕیارێك لەدژی یەكێتیی دەدات."

News ID 46600

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha