AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٣ ٠٩:٥٩

وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا ڕایگەیاند:

پاریس 10 ژن و 25 منداڵی داعشی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا گەڕاندەوە

پاریس 10 ژن و 25 منداڵی داعشی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا گەڕاندەوە

وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا 10 ژن و 25 منداڵی لە کەمپەکانی داعش لە کوردستانی سووریا گەڕاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ڕادەستی ئەو دەزگایانە دەکرێن کە پەیوەندیدارن بە دابینکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان، بەمەبەستی بەدواداچونی پزیشکی-کۆمەڵایەتی.

دەیان هەزار کەس لە نێویاندا ئەندامانی بنەماڵەی جیهادییەکانی زیاتر لە 60 نەتەوە لە کەمپی هۆڵ و ڕۆژ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە زیندانەکانی عێراق دەستبەسەرن.

ئەم ژنە فڕەنسییانە کە گەڕێندراونەتەوە خۆبەخشانە چوونەتە ئەو ناوچانەی کە داعش لە عێراق و سوریا کۆنترۆڵی کردبوون.

News ID 46481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha