AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٩ ٠٥:٥٠

لە نامەیەکدا بۆ گۆترش:

ناڕەزایەتی ئایەتوڵا سیستانی بە سووتاندنی قورئان لە سوید گەیشتە نەتەوەیەکگرتووەکان

ناڕەزایەتی ئایەتوڵا سیستانی بە سووتاندنی قورئان لە سوید گەیشتە نەتەوەیەکگرتووەکان

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کاردانەوەی توندی بە سووتاندنی قورئان لە سوید نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نامەیەکدا بۆ ناتۆنیۆ گۆترش، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕووداوی ئاگردانی قورئان لە سوید ڕایگەیاند کە دەرکردنی ئەم مۆڵەتانە جێگای شەرم و دژی ئازاری ڕادەربڕینە.

ئایەتوڵا سیستانی نووسیویەتی: ئەم کارە دزێوە چەندین ساڵە بەردەوام لە وڵاتانی دیکەشدا دووبارە کراوەتەوە.

جەختیشی کردووە کە ڕێزگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین بە هیچ لەونێک دەرکردن مۆڵەتی وا شەرمەزار پاساو نادات.

News ID 46432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha