AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١ ١٧:٥١

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند:

بەرپرسێکی باڵای كۆمه‌ڵه‌ خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى كرد

بەرپرسێکی باڵای كۆمه‌ڵه‌ خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى كرد

دواى دروستبونى پێكدادانى چه‌كدارى ئه‌مڕۆى نێوان هه‌ردوو باڵی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى، یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌ باڵاكانى كۆمه‌ڵه‌ خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێڕه‌وه‌ به‌دۆشكاو قه‌ناس ته‌قه‌یان لێکراوە.

لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو هێزیان‌کوژران و چەکدارێکیش بریندار بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، دواى گرژیه‌كان‌و گه‌یشتنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى به‌سنوره‌كه‌، ته‌واوى ناوچه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى یه‌كێتیه‌وه‌، به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، "ده‌توانین بڵێین هێزه‌كانى هه‌ردولاش چه‌ك كراون".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت بۆ شارپرێس وتى، "عومه‌ر ئێلخانیزاده‌ خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى یه‌كێتى كردوه‌و ماڵه‌كه‌شى به‌ژماره‌یه‌ك كه‌سى بێلایه‌ن له‌كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ سپاردوه‌و هێزه‌كه‌ش ئێلخانیزاده‌یان له‌زڕگوێز ده‌ركردوه‌و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار بردویانه‌".

News ID 46354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha