AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٩ ١٠:٠٨

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند:

گەمارۆی نوێی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران

گەمارۆی نوێی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەڕۆژ کردنەوەی گەمارۆکانی خۆی لە دژی چەند کەس و پاپۆڕی بیانی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران و دەور دانەوەی گەمارۆکان لە دژی تاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا گەمارۆکانی خۆیی لە دژی ئێران بەڕۆژ کردەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە زانیارییەکانی خۆیی سەبارەت بە چەند کەس و پاپۆڕی بیانی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران و دەور دانەوەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بەڕؤژ کردووەتەوە.

ئەو وەزارەتخانە زیادی کرد کە ئەو بەڕۆژ کردنەوەی سەبارەت بە هاووڵاتییەکی نیجریایی و عێراقییەک و 15 نەوتهەڵگری هەڵگری ئاڵای پاناما ئەنجام دراوە.

News ID 46213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha