بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا فڕۆكە بێفڕۆكەوانی توركیا ناوچەی حەسەن مامایان لە قەزای شەنگال بۆردومانكردووە.
تا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردومانەكەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.
سوپای توركیا بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە و شەڕڤانانی یەبەشە و سوریای دیموكرات و یەپەگە ناو بە ناو ناوچە کوردییەکانی باکووری سووریا و عێراق بۆردومان دەكات.
Your Comment