بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: "ئەزموونی تاڵمان لەگەڵ یەکێتی هەیە بە تایبەت لە ڕێککەوتنی دەباشان و ڕێککەوتنی ساڵی 2021 کە پێکەوە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقمان کرد".
دەشڵێت "یەکێتی وەک پێویست نەهاتە پێشەوە تا متمانە دروست ببێت و پێکەوە بۆ خزمەتی خەڵک کاری هاوبەش ئەنجام بدەین".
بەوتەی سەفین مەلا قەرە "ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وتی هەر قسەیە، هیچ شتێکی فەرمی لە بارەی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نەکراوە، گەر بەفەرمی داوا بکەن وەڵامێکیان ئەدەینەوە، کاک بافڵ هەمیشە ئەم قسانە دەکات، ئێمە قسەکەیمان زۆر بە ڕژد وەرنەگرتووە، چونکە قسەکەی ئەویش جددی نەبوو".
Your Comment