بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کفتوگۆ لە گەڵ مایکل مارتین وەزیری دەرەوەی ئیرلەند بە ئیدانە کردنی بڕیاری پەرلەمانی سوید سەبارەت بە سوپای پاسداران وتی: سوپای پاسداران رێکخراوەیەکی حاکمیەتیە کە بەرپرسبارێتی پاسەوانی و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سنووری وڵاتی لە ئەستۆیە و گەورەترین رۆڵی لە بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم لە ناوچەکە لە ئەستۆیە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: ئەم کارە بە دنەدانی دەستوپەیوەندەکانی تیرۆریست و دەرکراوانی گەلی ئێران ئەنجام بووە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئیرلەند وتی: ئیرلەند هەرگیز حەز ناکات کە رێکخراوەی حاکمیەتی سوپای پاسداران بە هەڵە قەزاوەت بکرێت. ئێمە ئاگاداری رۆڵی ئێران لە بەرەنگاریی تیرۆریزمین.
Your Comment