AP ١٤٠٢ گوڵان ١٧ ٢١:٥٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

پشتیوانی رۆژاوا لە تیرۆریستەکان دیاردەی تیرۆزم لە جیهاندا برەو پێدەدات

پشتیوانی رۆژاوا لە تیرۆریستەکان دیاردەی تیرۆزم لە جیهاندا برەو پێدەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی پشتگرانەی رۆژاوا لە تیرۆریستان برەودان بە دیاردەی تیرۆریزم لە جیهانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە هەڵوێستی دەستێوەردەرانەی هەندێ وڵاتی ئەورووپایی بە لەسێدارەدانی سەکردەی گرووپێکی تیرۆریستی، وتی: جێگای داخە هەندێ دەوڵەتی ئەوروپایی لە بری بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریستەکان کە خەڵکی بێ تاوان دەکەنە ئامانج و ئاشکرا شانازی بە جەنایەتی خۆیانەوە دەکەن، لە هەنگاوێکی دژی مافی مرۆڤدا، پشتیوانی لەوان دەکەن.

کەنعانی زیادی کرد: حبیب الله فرج الله چعب ناسراو بە ئەسیۆد سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و بەرپرسی دارێژان و جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی جەنایەتکارانە لە ئەهواز بوو کە بووە هۆی شەید بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل.

News ID 45927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha