AP ١٤٠٢ گوڵان ٨ ٠٩:٣٨

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان:

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەنگە بە تانکەر دەستپێبکاتەوە

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەنگە بە تانکەر دەستپێبکاتەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە کێشەی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە نێوان عێراق و هەرێمدا نەماوە، بەڵکو بووەتە کێشە لە نێوان عێراق و تورکیادا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە باڵاکەی حکومەتی هەرێم کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمریکای وتووە: پێشبینیکرد بەمنزیکانە لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و تورکیا دروستببێت، ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە: "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و عێراق، هەرێم خۆی نەوتەکەی دەفرۆشێت و داهاتەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم، عێراق تەنها سەرپەرشتی پڕۆسەی نەوتی هەرێم دەکات."

لە مانگی ڕابردووەوە ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق دۆسیەیی یاسایی لە ژوری ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی پاریس لە تورکیا بردەوە، تا ئێستاش هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

سەرچاوە باڵاکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی : ئەگەر تورکیا ڕێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نەدات و عێراقیش کێشەکە چارەسەر نەکات، بیرمان لەوە کردووەتەوە نەوت بە تەنکەر بفرۆشین، وەک چۆن بەشێک لە نەوتی سوریا بە تەنکەر دەفرۆشرێت، بەڵام ئەم ڕێگەیە تێچووی زۆری دەوێت.

News ID 45821

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha