AP ١٤٠٢ گوڵان ٧ ١٤:٥٣

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لوبنان؛

ئێران پاڵپشتی لە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان لوبنانییەکان دەکات

ئێران پاڵپشتی لە هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان لوبنانییەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەموو لایەنە لوبنانییەکان بکرێت، زیادی کرد: هەموو لایەنە لوبنانییەکان هان دەدەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا گفتوگۆ ئەنجام دراوەکانی شرۆڤە کرد و وتی: ئەمڕۆ سەبارەت بە پرسی دوولایەنە ، دوخی ناوخۆیی لوبنان و بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێکەوە گفتوگۆمان کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران جگە لە خێر بۆ لوبنان هیچی دیکەی ناوێت، هەموو لایەنە لوبنانییەکان هان دەدەین بۆ خێرا کردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تەواو کردنی رەوتی سیاسی لە ئەو وڵاتە گرینگەی ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بەرپرسانی لوبنان و پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە و هەموو لایەنەکان لە لوبنان توانایی و شیاو بوونی پێویستیان بۆ گەییشتن بە یەکدەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان هەیە. لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەموو لایەنە لوبنانییەکان پاڵپشتی دەکەین.

News ID 45816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha