بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا بۆ یادی شەهیدانی مامۆستای کوردستان لە ڕەمەزان ، نووسی: خاکی پاکی کوردستان و حوجرە و مزگەوتە ئاوەدانەکانی کە چەندین سەدە لە سەردەمی ئێبنوسەلاح شارەزووری تا موسەنێفی چۆڕی و شەهید شێخولئیسلام و 51 شەهیدی مامۆستای شافێعی مەزەبی کوردستان، شوێنی سەرهەڵدانی بلیمەتانی زانستی و فەرهەنگی ئوممەتی ئیسلامی بووە، ئێستاش بەهێز وپێزی تەواو و بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ڕێگا پیرۆزە بە شانازیەوە درێژەی هەیە.
دەقی ئەم پەیامە کە لابەن حوجەتولئیسلام پوور زەهەبی نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان خوێندرایەوە هاتووە:
بسمالله الرحمن الرحیم
«مِنَ المُؤمِنینَ رِجالٌ صَدَقوا ما عاهَدُوا اللَّهَ عَلَیهِ فَمِنهُم مَن قَضی نَحبَهُ وَمِنهُم مَن یَنتَظِرُ وَما بَدَّلوا تَبدیلًا»
بێ گومان شەهادەت لە مەکتەبی ئیسلام، دوڕێکی گرانبایی و میدالیای شانازییە کە خودا بە باشترین و ڕزگارترین بەندەکانی خۆی دەدات و ڕێزگرتن لە مەقامی شەهید و شەهادەت ، نیشانەی گەورەی شەعئێری خوایە.
لە سەرووی ریزی شەهیدانی کوردستان دەکرێت ئاماژە بدەینە شەهیدانی مامۆستای ئەو خاکە و لە تایبەت 11 شەهیدی مامۆستای سوننە لە ڕەمەزان کە بە دەستی بێ ڕەحم ترین دەستوپەیوەندەکانی سەر بە ئیستکبار شەهید کران.
لەم نێوانەدا ناوی شەیخولشوهەدای مەزڵۆمی کوردستان عەلامە شێخولئیسلام و شەهید مامۆستا مەلا بورهان عالی وەک نەقیمێکی درەوشاوە لە سەر گەلی کورد دیارە.
ئەگەرچی شەهادەتی ئەم گەورە پیاوانە بۆ ئێران و کوردستان و بە تایبەت کۆمەڵگای دینی سوننە، خەسارێکی گەورە و قەرەبوو نەکراو بوو بەڵام شەهادەتی مەزڵۆمانەی ئەم خزمەتکارە راستگۆیانە، دەستوپەیوەند و هۆکارانی ئاشکرا و نهێنی ئەم رووداوە تاڵەی رسوا کرد.و بووە هۆی بێزاری زیاتر ی خەڵکی کوردستان لە فیکرە و کردەوەی گرووپە جیایی خوازەکان و ڕەوت و لایەنە ئیلتقاتییەکان.
خاکی پاکی کوردستان و حوجرە و مزگەوتە ئاوەدانەکانی کە چەندین سەدە لە سەردەمی ئێبنوسەلاح شارەزووری تا موسەنێفی چۆڕی و شەهید شێخولئیسلام و 51 شەهیدی مامۆستای شافێعی مەزەبی کوردستان، شوێنی سەرهەڵدانی بلیمەتانی زانستی و فەرهەنگی ئوممەتی ئیسلامی بووە، ئێستاش بەهێز وپێزی تەواو و بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ڕێگا پیرۆزە بە شانازیەوە درێژەی هەیە.
وێڕای سپاس و پێزانین لە بەرێوەبەرانی ئەم کۆڕی یادکردنەوە بە پێویستی دەزانم یادی شەهیدی پارێزەری حەرەم، شەهید میلاد حەیدەری کە لە مانگی رەمەزان بە دەستی رژێمی تیرۆریستی زایۆنی شەهید کرا بەرز رابگرم. بێ گومان خوێنی پیرۆزی ئەم شەهیدە و دیکەی شەهیدانی ئوممەتی ئیسلام بواری ئازادی قودسی شەریف لە چنگی ئیسرائیلی روو لە رووخان خوەش دەکات.
Your Comment