AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٨ ٢١:٢٣

رۆژنامەی ئەلقودس عەرەبی؛

نیگەرانی نتانیاهۆ لە بەهێز بوونەوەی ئێران/ توانای سەربازیی بەرخۆدان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات

نیگەرانی نتانیاهۆ لە بەهێز بوونەوەی ئێران/ توانای سەربازیی بەرخۆدان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات

رۆژنامەی ئەلقودس عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا بە لاوازیی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەهێز بوونەوەی ئێران و هەروەها پەرەسەندنی توانای سەربازیی بەرخۆدان ئاماژەی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەسام نوعمان ، شرۆڤەکاری لوبنانی نووسی: لە بیرم نییە فەرماندەکانی بەرخۆدان هیچ کان وەکوو رۆژی قودس وا پتەو و بە هێز لە فەلەستین، لوبنان، عێراق و ئێران سەبارەت بە هەڵوێست و پلانەکانیان سەبارەت بە داهاتووی شەڕ لە گەڵ رژێمی زایۆنی قسەیان کردبێت.

ئەوەشی نووسیوە کە ئەم جۆرە لێدوانە ڕاشکاوانەی فەرماندەکانی بەرخۆدان نیشانەی ئەوەیە کە پرسی فەلەستین چووەتە قۆناغێکی جیاواز. ئەگەرچی کاتی سەرکەوتن نەهاتووە بەڵام نیشانەکانی لە مەیدانی شەڕ لە گەڵ زایۆنییەکان دەرکەوتووە.

ئاماژەش دراوە کە بوون و هەژموونی ئەمریکت لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا رووی لە کورتی ناوە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا لە پێگەی تاک جەمسەری جیهان نەماوە چونکوو وڵاتێکی ناوچەیی بە ناوی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا وەستاوە و رۆڵی کاریگەریی لە گۆڕەپانەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسبا هەیە.

خاڵی گرینگی دیکە ئەوەیە کە حاکمییەتی ئیسرائیل کە‌گەورەترین پێگەی سەربازی ئەمریکا و جێگرەوەی ناوچەیی ئەو وڵاتە لە رۆژاوای ئاسیا دێتە ئەژمار خەریکە تێکدەشکێت و دەقڵیشێت و لە گەڵ ئەمەش هەستانەوعی ئوممەتی عەرەبی لە خەو و گرینگی دان بە فەلەستین و بزووتنەوەی بەرخۆدان دژی رژێمی زایۆنی.

هەندێ لە بزووتنەوەکانی بەرخۆدان بە تایبەت حزبوڵا ، حەماس و جەهادی ئیسلامی توانیویانە مووشەکی کورت مەودا بڕی خۆیان پێشکەوتوو تر کەن.

News ID 45715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha