گەنجانی ئێرانی گەمارۆکانیان لە هەڕەشەوە کردە دەرفەت/ پێشکەوتنی بەرفران مسۆگەر بووە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی:گەنجانی ئێرانی گەمارۆکانیان لە هەڕەشەوە کردە دەرفەت و دەستکەوتی بەرچاویان وەدەست هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی نەورۆزی لە گەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی تاراوگە، رایگەیاند: ئێرانییەکانی تاراوگە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی فەرهەنگ، شارستانیەت و شوناسی ئێرانی.

وتیشی: نابێ بە بیانووی کار و خوێندن پەیوەندی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات لەگەڵ نیشتمانیان بپچڕێت.

رەئیسی رایگەیاند کە گەنجانی ئەم وڵاتە بە گۆراندنی گەمارۆکان و هەرەشەکان بۆ دەرفەت، لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و زانست و پیشەسازی زۆر دەستکەوتی بەرچاویان وەدەستهێناوە.

News Code 45392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha