بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بیرت زیندانی سیاسی کورد خەڵکی نوسەیبین سەر بە پارێزگای ماردین کە لە 20 ساڵەییەوە لە زیندان بووە، دوای سی ساڵ ئازاد کرا.
بە پێێ نووسراو مێزۆپۆتامیا، بیرت لە ساڵی 1993 ەوە لە ناوچەی نوسەیبینی ماردین دەستگیر کرا و لەلایەن دادگای ئاسایشی حکومەتەوە بە تۆمەتی هەوڵ بۆ لەناوبردنی یەکپارچەیی یان هەمان جودایی خوازیی بە سی ساڵ زیندانی سزا درا.
ناوبراو لە حاڵێکدا کە تەنیا 20 ساڵی بوو خرایە زیندانەوە و لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا لە زیندانەکانی ئامەد، ئەدەنە، جیهان، سیرت، کریک قەڵا و لە کۆتاییدا لە زیندانی برهانیە لە پارێزگای بالیک بووە.
ناوبراو لە کەلایەن چالاکانی سیاسی و ئەندامانی هەدەپە و هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی یارمەتی بنەماڵەی زیندانیانەوە پێشوازی لێکرا، لە کاتی ئازاد بوونیدا وتی: لە ساڵانی زینداندا ئازای زۆرم لێدرا. بەڵام هەرگیز سەر دانەنەواند و نەکشامەوە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئێمە وەکوو کورد ساڵەهایە کە ستەممان لێدەکرێت و بۆ ژیان هەوڵ دەدەین. لەبەر ئەوەی کە چۆکمان دانەدا و بەرخۆدانمان کرد خراینە زیندانەوە. ئێمە درێژە دەدەینە خەبات بۆ گەییشتن بە ژیانێکی دیمۆکراتیک.
Your Comment