AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٩ ٠٩:٤٦

بڕینەوەی سەدان دار لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بۆ چێ کردنی کەمپ لە عەفرین

بڕینەوەی سەدان دار لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا بۆ چێ کردنی کەمپ لە عەفرین

تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا سەدان داریان بۆ چێ کردنی کەمپێکی نوێ لە عەفرین، بڕیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستەکانی سەر بە جەیشولشەرقیە سەر بە حکومەتی تورکیا سەدان داریان بۆ چێ کردنی کەمپێکی دیکە لە ناوچەی جندرۆس لە کانتۆنی عەفرین بڕیوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی جەیشولشەرقیە سەر بە تورکیا 200 داری زەیتوونی دانیشتووانی گوندی فریرە لە ناوچەی جندرۆسی کانتۆنی عەفرینیان بڕیوەتەوە تا کەمپێکی دیکە لە ئەوێ چێ بکەن.

جگە لە ئەوە ئەو چەکدارانە 300 داری زەیتوونی گوندی سدیگانکە لە هەمان ناوچەیان بڕیوەتەوە.

News ID 45241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha