بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واع، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق و سەرۆکی ئێستای یەکێتی بەینولمەجالیسی عەرەب لە بەیاننامەی کۆتایی سی و یەکەمین خولی ئەو یەکێتییە وتی: ئاوا پلان داڕێژراوە کە شاندێک لە یەکێتی بەینولمەجالیسی عەرەبەوە بۆ سەفەر بۆ سووریا بە مەبەستی جەخت لەسەر پاڵپشتی لە خەڵکی ئەو وڵاتە پێک بێت.
ناوبراو لە ئەو بەیاننامەدا وێڕای ئیدانە کردنی سووتاندنی قورئان لە سوید لەلایەن ئەو یەکێتییەوە، ڕایگەیاند کە کێشەکانی جیهانی عەرەب پێچراوتر دەبێتەوە و داوای بەرز بوونەوەی ئاستی هاوکاری و هاوئاهەنگییە ناوچەییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆریزمی کرد.
Your Comment