بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانگی سووری کوردی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڕێڕەوی بیشخاپوور یان سمێلکا کە لەلای پارتیەوە ئیدارە دەکرێت، ئیزنی گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان نادات.
مانگی سووری کوردی بە بڵاو بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند: بە هۆی بوومەلەرزە بەگوڕەکەی سنووری تورکیا و سووریاوە، کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هەوڵی زۆری بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە بوومەلەرزەلێدراوەکان دا. لەبەرئەوەش کە بڕوای زۆریان بە مانگی سووری کوردی هەیە، دەیانەویست بۆ گەیاندنی یارمەتییەکانیان مانگی سووری کوردی بەکار بهێنن بەڵام بەداخەوە پارتی بە بێ پێشکەشکردنی هۆکارێکی قبووڵ کراو لەمپەر لە سەر ئەو ڕێگایە دروست دەکات.
Your Comment