بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمالک بەدرەدین حەوسی ،سکرتێری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن رایگەیاند: ئەمریکا نایەوێت ئۆممەتی ئێمە زانستێکی هەبێت کە سەریبخات و بۆیە هەزاران زانای ئێرانی و وڵاتانی دیکەی کردۆتە ئامانج.
وتیشی: ئەمریکا هەزاران زانا و کەسایەتی زانکۆیی لە بەشی پیشەسازی ئێران، عێراق و دیکەی وڵاتان کردۆتە ئامانج.
راشیگەیاند: ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو توانایی بەرگری وڵاتانی ئێمە لەناو ببات، هەروا کە لە یەمەنی پێش شۆڕشی 21 ی سپتامبر ئەمە روویدا.
ئەوان بۆ گورز وەشاندن لە پڕۆژە بزووتنەوە تەوەرەکان لە ئۆممەتی ئێمە هەوڵ دەدەن، بەو شێوە کە لە لوبنان، فەلەستین، عێراق ، سووریا و ئێران دەیبینین. لە بەرانبەردا پشتیوانی دەکەن لە رژێمە دیکتاتۆرەکانی وەک سعودیە، ئیمارات و بەحرەین.
Your Comment