بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ هەڵکەوتەکانی چین، لەسەر گرینگایەتی ڕۆڵی ناوەندە لێکۆڵینەوەییەکان لە تاوتوێ کردنی دۆخی جیهان و خەسارناسی و هەروەها پێشکەش کردنی ڕێکاری لێکۆڵینەوە لەسەر داهاتوو بۆ باشتر کردنی دۆخی سیاسی ، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکان جەختی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی:ئەمڕۆ دۆخی جیهان بە شێوەیەکە کە بە ڕەت کردنەوەی تاک لایەنەیی، هەوڵگەلێک وەکوو ئەوەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە و جیهان بۆ زاڵ بوون بەسەر گەلان ئەنجامی دەدەن، لە لای ڕای گشتی جیهان ڕەت کراوە و ئیدانە کراوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پێوەندی وڵاتانی سەربەخۆ پێکەوە دوو دەستکەوتی گرینگی ئاڵوگۆڕی دەفرایەتی و پووچەڵ کردنەوەی هەڕەشە و گەمارۆکانی بەدەست هێناوە، زیادی کرد: گەلی ئێران لە هەڕەشە و گەمارۆ ستەمکارانەکان بۆ خۆی هەلی زۆری ڕەخساندووە و لە ڕێگای پێشکەوتنی خۆی سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە.
ڕەئیسی تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەستان و بەرخۆدان وەسف کرد و زیادی کرد: بەرخۆدان لەسەر چارەسەری مەترسی، هەڕەشە دەکاتە هەلێک بۆ پێشکەوتن لە حاڵێکدا کە کشانەوە لە بەرانبەر هەرەشەکان جگە لە شکست ئەنجامێکی نابێت.
بۆچوونی ئێوە