AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٥ ٠٩:٢٨

مێهر لێکی دایەوە؛

سێزاری ئەمریکی گیانی خەڵکی سووریای ئەستاند

سێزاری ئەمریکی گیانی خەڵکی سووریای ئەستاند

گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا لە دژی سووریا تا ئێستا لەمپەری سەرەکی فریاکەوتنی گونجاو بە بوومەلەرزەلێدراوانی ئەو وڵاتە بووە و بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی بەرچاوی گیان لەدەستدانەکان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بوومەلەرزەکەی سووریا جودا لە بینینی وێنەی خەمناک ، جارێکی دیکە وەحشی بوونی ئەمریکای نیشان دا چونکوو گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا و ئەورووپا بووەتە لەمپەر سەر ڕێگای فریاکەوتن بە کەسانێک کە لە ژێر داروپەردووکان گیریان خواردووە.

لە دۆخێکدا کە مێدیاکان وێنەی دڵتەزێنی کارەساتی بوومەلەرزەکەیان بڵاو دەکردەوە ئەمریکا کارێکی فریودەرانەی دیکەی ئەنجام دا. وەزارەت خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ چەند مانگ گەمارۆکان لە دژی سووریا هەڵدەپەسێرێت تا بەستێن بۆ هەندێک کاری فریاکەوتن بۆ بوومەلەرزەلێدراوان لە نزیکی سنووری تورکیا و سووریا دروست ببێت.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنە مۆڵەتی گشتی سووریا 23 ی دەرکرد کە بۆ ماوەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی سەرجەم دانوستانەکانی هاوپەیوەند بەفریاکەوتنی بوومەلەرزە لێدراوانی سووریا دەدات.

پاگەندەیەک بە ئامانجی باشتر نیشان دانی ڕواڵەت و کەسایەتی جەنایەتکارانەی ئەمریکا

ئەو کارەی ئەمریکا کارێک بۆ باشتر نیشان دانی کەسایەتی خراپی ئەمریکا لە گەمارۆدانی گەلی سووریایە. ئەوە بە واتای دانپێدانانی واشنتۆن بە جەنایەتەکانی خۆیەتی.

ئەمریکا کە نزیک بە یەک لەسەر سێی خاکی سووریای داگیر کردووە، نەوت و گاز و سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە دەدزێت و پاڵپشتی گرووپە جودایی خوازەکان دەکات، هیجڤ گرینگایەتییەک بە خەڵکی سووریا و کێشەکانیان نادات .

ئەگەر ئەمریکا ئەو جۆرە کە بە درۆ پاگەندە دەکات، حەزی لە یارمەتی بە خەڵکی سووریایە هەر لە سەرەتاوە بۆ چی گەمارۆی بە سەریاندا سەپاندووە و بۆچی هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی هاتنی بوومەلەرزەکەوە بڕیاری بۆ هەڵپەساردنی گەمارۆکان نەدا.

ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانزەنگی مەترسیان لێدا

ڕێبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاکەوتنە نێودەوڵەتییەکان هۆشداریان دا کە گەمارۆکانی ئەمریکا لەمپەر سەر ڕێگای هەوڵەکان بۆ پێشکەش کردنی یارمەتییەکان بە سووریایە.

کاردانەوەی دیمەشق بە ژێستی درۆیی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد کە بڕیاری درۆیی ئەمیکا سەبارەت بە ڕاگیرانی کاتی و وردی هەندێک لە گەمارۆ تاک لایەنەکان لە دژی دژی خەڵکی سووریا شتێک جگە لە دووپات کردنەوە بڕیاری ساختە پێشووەکانە کە بە ئامانجی دروست کردنی ڕوانگەیەکی هەڵەی مرۆڤدۆستانە ئەنجام دراوە، نییە.

هەروەها هاتووە کە ئەمریکا ناتوانێت بە هەوڵدان بۆ چاک کردنەوەی ڕواڵەتی ناشیرینی خۆی و هەڵاتن لە بەرپرسیارێتی لە ڕێگری لە هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردن و پاڵپشتی لە بوومەلەرزەلێدراوەکان، خەڵکی سووریا و جیهان فریو بدات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای لە ئەمریکا کرد تا کۆتایی بهێنێت بە هەوڵە تاک لایەنەکان لە دژی خەڵکی سووریا و بە بێ هیچ مەرجێک دەست هەڵبگرێت لە هەوڵە دوژمنانەکانی خۆی.

بوومەلەرزەلێدراوانێک کە بەهۆی گەمارۆکانەوە گیانیان لەدەست دا

ئەوەی کە لە کۆتاییدا دەتوانین بیڵێین ئەوەی کە تەنانەت پاگەندەی ئەمریکا بۆ هەڵپەساردنی گەمارۆکان لە دژی سووریاش زۆر درەنگ ئەنجام درا چونکوو ئەوانەی کە لە ژێر داروپەردووکان گیانیان لەدەست دا بەهۆی نەبوونی جیهازاتی فریاکەوتن و بە هۆی گەمارۆکانی واشنتۆن گیانیان لەدەست دا، ئەوە بەڵگەیەکی دیکە لە هەڵسوکەوتی جەنایەتکارانە و نامرۆڤانەی ئەمریکا لە ناوچەکەیە.

News ID 45093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha