AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٣ ١٤:٢٦

لە پەیامێکدا بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش؛

زیاد نەخالە بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی: بەرەی بەرخۆدان بە پشتیوانی ئێران بەهێزتر بووەتەوە

زیاد نەخالە بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی: بەرەی بەرخۆدان بە پشتیوانی ئێران بەهێزتر بووەتەوە

ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە پەیامێکدا بۆ پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش جەختی کرد: بەرەی بەرخۆدان بە پشتیوانی ئێران بەهێزتر بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کرد.

زیاد نەخالە لەم پەیامەدا جەختی کردووە کە بەرخۆدان بە پشتیوانییەکانی ئێران بەهێزتر بووەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە لەناوچوونی خۆی نیگەران بێت.

جەختیشی کردووە کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران پشتیوانی ڕاستەقینەی گەلی موجاهێد و مەزڵوومی فەلەستینە. گەلی فەلەستین و بەرخۆدانەکەی، ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو تەنگژەکان و هەموو پشتیوانییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە ڕژیمی زایۆنی، بەرخۆدان زیاتر لە ڕابردوودا بەهیزترە.

ڕاشیگەیاند : شۆڕشی ئیسلامی ڕواڵەتی ناوچەکەی گۆڕی و کاریگەریی گەورەی لە جیهان و لە سیاسەتەکانی هەبوو.

News ID 45075

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha