گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ڕووسیا بۆ ئێران درۆیە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ڕووسیا بۆ ئێرانی وەدرۆ خستەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، رافائێل گرووسی بەرێوەبەری ئەم ئاژانسە وتی: پێم وانییە دەنگۆی پێدانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێران بە رووسیا لە بەرانبەر گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی راست بێت.

وتیشی: مسکۆ خۆی لایەنێکی بەڵێن نامەی رێگری لە پەرەدان بە چەکی ئەتۆمیە و بە ئاشکرا ئەم بەڵێنە پێشێل ناکات.

جەختیشی کرد: ئەم قسانە تەنیا دەنگۆیە ، چونکوو رووسیا لە NPT ئەندامە .

راشیگەیاند: ئاژانس چاورێری ورد و تەواوی بە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا هەیە.

News Code 45039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha