بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دیدار لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاگەندەی پەلەی ئێران لە بەرنامەی ناڤۆکی خۆیی هێناوەتە ئاراوە و وتوویە کە پاریس هەڵسوکەوتی هەڵەداوانی ئێران لە بواری ناڤۆکی ئیدانە دەکات.
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە دیدار لەگەڵ نتانیاهۆ ئاماژەشی داوەتە سەر پرسی فەلەستین و وێڕای نیگەرانی پاریس لە دۆخی ئێستا لە فەلەستین، وتوویە کە پاریس دژی درێژەی سیاسەتی شارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژاوایە.
هەروەها پێشتریش ، بنیامین نتانیاهۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سیانان بە هەوڵی خراپکارانەی ئەو ڕژێمە بەئامانجی ڕاگیرانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دانی نابوو. ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ڕژێمە، هەوڵگەلێکی لە دژی پەرەسەندنی ئەتۆمی لە شوێنێکی تایبەت ئەنجام داوە، زیادی کرد: من هەرگیز سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان قسە ناکەن. هەر کات تەقینەوەگەلێک لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕوو دەدات، ئیسرائیل بە بەرپرس دەزانن، هەندێک جار کاری ئێمەیە و هەندێک جاریش کاری ئێمە نییە.
Your Comment