AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١١ ١٢:٠٧

ڕەئیسی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی هێنایە ئاراوە؛

ئاشنایی لەگەڵ کەسایەتی ئیمام، ڕێگای پاراستنی کۆمەڵگایە

ئاشنایی لەگەڵ کەسایەتی ئیمام، ڕێگای پاراستنی کۆمەڵگایە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یەکێک لە ڕێگاکانی پارێزەری کۆمەڵگا و ئەو گەنجانەی کە ئیمام و شەهیدانیان نەدیوە، ئەوەیە کە لایەنەکانی کەسایەتی ئیمام بۆ ئەوان بە شێوەی هونەرمەندانە و لە ڕێگای جەهادی شرۆڤەییەوە بناسرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و چواەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی پێویستمان بەوەیە کە ئەو شۆڕشە، ئیمام و کەسایەتیی بناسین و بیناسێنین. پێکهێنانی زانستنامەی گشتی بۆ ناسینی زیاتر لە ڕابردووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کارێکی باشە کە ئەنجام دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: نووسەران و بێژەران ئەبێ ئەوە بزانن کە ڕێگاکانی پاراستنی کۆمەڵگا و گەنجانێک کە ئیمام و شەهیدانیان نەدیوە ئەوەیە کە لایەنەکانی کەسایەتی ئیمام بۆ ئەوان بە شێوەی هونەرمەندانە لە ڕێگای جەهادی شرۆڤەییەوە بناسێندرێت. گەنجان ئەبێ ڕێگاو ئامانج و ئارمانی ئیمام بناسن.

ڕەئیسی وتی: زیارەتی ڕێبەری ئێران لە 14 ی خەرمانانی هەر ساڵێک بۆ ئەوەیە کە بە ئێمە نیشانی بدەن کە سەرەنجی ڕێگا و شێوەی ئیمام بدەین. خاڵی دیکە ئەوەیە کە ئەبێ ئارمانەکانی ئیمام کە لە سەر بەنمای ئەخلاق و مەعنەویەتە، بانسرێت. دوژمن نایەوێت قسەی نوێ و گۆڕانکاری بە ناوی ئیسلام پێک بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان پاگەندەی ئەوە دەکەن کە قسە و باسی نوێ لەلایەن ئەوانەوە دێتە ئاراوە. بەڵام ئیمام ڕوانینێکی نوێ لەسەر بەنامەی ئەوەی کە کۆمەڵگا دەتوانێت بە خستنی دین لە ناوەندی بگەنە ئاسایش و بەختەوەری.

News ID 44953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha